سیاسەتی تایبەتمەندێتیی Workplace


Workplace لە Metaوە بریتییە لە پلاتفۆڕمێکی سەرهێڵی دروستکراو لەلایەن Metaوە کە ڕێگە دەداتە بەکارهێنەران بۆ هەماهەنگیکردن و هاوبەشکردنی زانیاریی لە کاردا. پلاتفۆڕمی Workplac ماڵپەڕ، ئەپ و خزمەتگوزارییە پەیوەندیدارەکانی Workplac لەخۆ دەگرێت، پێکەوە «خزمەتگوزاری».
ئەم سیاسەتی تایبەتمەندێتییە باسی ئەوە دەکات کە زانیارییەکانت چۆن کۆ دەکرێنەوە، بەکار دەهێنرێن و هاوبەش دەکرێن کاتێک تۆ خزمەتگوزارییەکە بەکار دەهێنیت.
مەبەست لە خزمەتگوزارییەکە بەکارهێنانیەتی لەلایەن ڕێکخراوەکانەوە و بەپێی ڕێنماییەکانیان، هەروەها خزمەتگوزارییەکە لەلایەن خاوەنکارەکەتەوە یان ڕێکخراوێکی ترەوە کە ڕێگەی بە تۆ داوە بۆ دەستپێگەیشتن و بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکە («ڕێکخراوەکەت») بۆ تۆ دابینکراوە.
خزمەتگوزارییەکە جیایە لەو خزمەتگوزاریانەی دیکەی Meta کە ڕەنگە بەکاریان بهێنیت. ئەو خزمەتگوزارییانەی دیکەی Meta لەلایەن Metaوە بۆ تۆ دابین دەکرێن و بەپێی مەرجەکانی خۆیان بەڕێوە دەچن. سەرباری ئەوەش، خزمەتگوزارییەکە لەلایەن ڕێکخراوەکەتەوە دابین دەکرێت و بەپێی ئەم سیاسەتی تایبەتمەندێتییە و سیاسەتی بەکارهێنانی پەسەندکراوی Workplace و سیاسەتی کووکیزی Workplace بەڕێوە دەچێت.
ڕێکخراوەکەت بەرپرسیارە لە هەژماری Workplaceـەکەت «هەژمارەکەت» و بەڕێوەی دەبات. ڕێکخراوەکەت بەرپرسیارە لە کۆکردنەوە و بەکارهێنانی هەر داتایەک کە تۆ لە ڕێگەی خزمەتگوزارییەکەوە دەینێریت یان دابینی دەکەیت و ئەو جۆرە بەکارهێنانە بەپێی ئەو مەرجانە بەڕێوەدەچێت کە ڕێکخراوەکەت لەگەڵ Metaدا هەیەتی.
سەرباری ئەم سیاسەتی تایبەتمەندێتییە، دەکرێت ڕێکخراوەکەت سیاسەت یان ڕێسای هەڵسوکەوتی دیکەی هەبێت کە پیادە دەبن پەیوەست بە بەکارهێنانی تۆوە بۆ خزمەتگوزارییەکە.
ئەگەر هەر پرسیارێکت هەیە دەربارەی بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکە، تکایە پەیوەندیی بە ڕێکخراوەکەتەوە بکە.

I. چ جۆرە زانیارییەک کۆ دەکرێتەوە؟
ڕێکخراوەکەت ئەم زانیارییانەی خوارەوە کۆ دەکاتەوە کاتێک تۆ، هاوکارەکانت یان بەکارهێنەرانی دیکە دەستگەیشتنیان بۆ خزمەتگوزارییەکە هەیە:
  • زانیارییەکانی پەیوەندیکردنت، وەک ناوی تەواو و ناونیشانی ئیمەیڵ؛
  • ناوی بەکارهێنەر و تێپەڕەوشە؛
  • ناونیشانی کارت، زانیارییەکانی بەش و زانیارییەکانی دیکەی پەیوەندیدار بە کارەکەت یان ڕێکخراوەکەتەوە؛
  • ناوەڕۆک، پەیوەندییەکان و ئەو زانیارییانەی دیکە کە تۆ دابینی دەکەیت کاتێک خزمەتگوزارییەکە بەکار دەهێنیت، لە نێویاندا کاتێک خۆت بۆ هەژمارێک تۆمار دەکەیت، ناوەڕۆک دروست یان هاوبەش دکەیت، هەروەها لەگەڵ ئەوانی تر نامە دەگۆڕیتەوە یان پەیوەندی دەکەیت. ئەمەش دەکرێت زانیاریی دەربارەی یان ناو ئەو ناوەڕۆکە بگرێتەوە کە تۆ دابینی دەکەیت (بۆ نموونە مێتاداتا)، وەک شوێنی وێنەیەک یان ڕێکەوتی دروستکردنی فایلێک.
  • ناوەڕۆک، پەیوەندییەکان یان ئەو زانیارییانەی کە خەڵکانی دیکە دابینی دەکەن کاتێک خزمەتگوزارییەکە بەکار دەهێنن. ئەمە دەکرێت زانیاریی دەربارەی تۆ بگرێتەوە، بۆ نموونە کاتێک وێنەیەکی تۆ هاوبەش دەکەن یان سەرنجی لەسەر دەنووسن، نامەیەکت بۆ دەنێرن، یان زانیارییەکانی پەیوەندیکردنت بار دەکەن، هاوکات دەکەن یان هاوردە دەکەن.
  • هەموو پەیوەندیکردنەکان لەگەڵ بەکارهێنەرانی دیکەی خزمەتگوزارییەکە؛
  • پەیوەندیکردنەکان، فیدیباک، پێشنیارەکان و بیرۆکەکانی بەکارهێنەر کە دەنێردرێن بۆ ڕێکخراوەکەت؛
  • زانیاریەکانی پسووڵەکاری؛ هەروەها
  • ئەو زانیارییانەی کە تۆ دابینی دەکەیت کاتێک تۆ یان ڕێکخراوەکەت پەیوەندی دەکەن بە یان بەشدار دەبن لە پاڵپشتیی پلاتفۆڕم سەبارەت بە خزمەتگوزارییەکە.

II. ڕێکخراوەکەت چۆن ئەم زانیارییانە بەکار دەهێنێت؟
ڕێکخراوەکەت ئەو زانیارییانەی کە کۆی دەکاتەوە لەگەڵ Meta هاوبەش دەکات، وەک دابینکەری پلاتفۆرمەکە، بۆ ئەوەی ڕێگە بە Meta بدات خزمەتگوزارییەکە بۆ ڕێکخراوەکەت و بەکارهێنەرانی دیکە و بەپێی هەر ڕێنمایییەکی دیکەی ڕێکخراوەکەت دابین بکات و پاڵپشتیی بکات. لە نموونەکانی ئەم جۆرە بەکارهێنانە:
  • پەیوەندیکردن بە بەکارهێنەران و بەڕێوەبەرانەوە پەیوەست بە بەکارهێنانیان بۆ خزمەتگوزارییەکە؛
  • بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەلامەتی خزمەتگوزارییەکە بۆ ڕێکخراوەکەت و بەکارهێنەرانی تر، وەک لە ڕێگەی لێکۆڵینەوە لە چالاکییە گوماناوییەکان یان پێشێلکارییەکانی مەرج یان سیاسەتە پیادەبووەکان؛
  • تایبەتمەندکردنی ئەزموونەکانی تۆ و ڕێکخراوەکەت وەک بەشێک لە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکەمان؛
  • پەرەپێدانی ئامراز، بەرهەم یان خزمەتگوزاریی نوێ لە چوارچێوەی خزمەتگوزارییەکەدا بۆ ڕێکخراوەکەت؛
  • پەیوەستکردنی چالاکییەکان لەسەر خزمەتگوزارییەکە لە سەرانسەری ئامێرە جیاوازەکاندا کە لەلایەن هەمان تاکەوە کاریان پێ دەکرێت بۆ باشترکردنی کارکردنی گشتیی خزمەتگوزارییەکە؛
  • بۆ دەستنیشانکردن و چاککردنی ئەو هەڵانەی کە لەوانەیە هەبن؛ هەروەها
  • ئەنجامدانی شیکارییەکانی داتا و سیستەم، لەوانەش لێکۆڵینەوە بۆ بەرەوپێشبردنی خزمەتگوزارییەکە.

III. ئاشکراکردنی زانیاری
ڕێکخراوەکەت بەم ڕێگانەی خوارەوە ئەو زانیارییانە ئاشکرا دەکات کە کۆی کردووەتەوە:
  • بۆ دابینکارانی خزمەتگوزاریی لایەنی سێیەم کە هاوکارن لە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکە یان بەشێکی خزمەتگوزارییەکە؛
  • بۆ ئەپ، ماڵپەڕ یان خزمەتگوزارییەکانی تری لایەنی سێیەم کە دەتوانیت لە ڕێگەی خزمەتگوزارییەکەوە پێیانەوە پەیوەست ببیت؛
  • لە پەیوەندیدا بە مامەڵەیەکی گەورەی کۆمپانیا، وەک گواستنەوەی خزمەتگوزارییەکە، یەکگرتن، یەکخستنەوە، فرۆشتنی سەرمایە یان لە ئەگەری دووری مایەپووچبووندا؛
  • بۆ پاراستنی سەلامەتی هەر کەسێک؛ بۆ کارکردن لەسەر ساختەکاری، ئاسایش یان کێشە تەکنیکییەکان؛ هەروەها
  • لە پەیوەندیدا بە بانگهێشتنامە، فەرمانی دەستگیرکردن، فەرمانی دۆزینەوە یان داواکاری یان فەرمانی دیکە لە دەزگایەکی سەپاندنی یاسا.

IV. دەستپێگەیشتن و گۆڕینی زانیارییەکانت
تۆ و ڕێکخراوەکەت لەوانەیە دەستپێگەیشتن، ڕاستکردنەوە یان سڕینەوەی ئەو زانیاریانە ئەنجام بدەن کە تۆ بارت کردووە بۆ خزمەتگوزارییەکە بە بەکارهێنانی ئامرازەکانی ناو خزمەتگوزارییەکە (بۆ نموونە، دەستکاریکردنی زانیارییەکانی پەڕە کەسییەکەت یان لە ڕێگەی تۆماری چالاکییەکانەوە). ئەگەر تۆ نەتتوانی بە بەکارهێنانی ئەو ئامرازانەی کە لە خزمەتگوزارییەکەدا دابینکراون ئەوە ئەنجام بدەیت، پێویستە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ڕێکخراوەکەتەوە بکەیت بۆ دەستگەیشتن یان دەستکاریکردنی زانیارییەکانتان.

V. چوارچێوەی تایبەتمەندێتیی داتای یەکێتیی ئەورووپا - ویلایەتە یەکگرتووەکان
کۆمپانیای پلاتفۆڕمەکانی Meta بەشداریکردنی خۆی لە چوارچێوەی تایبەتمەندێتیی داتای یەکێتیی ئەورووپا - ویلایەتە یەکگرتووەکان بە بڕوانامە پشتڕات کردووەتەوە. ئێمە پشت بە چوارچێوەی تایبەتمەندێتیی داتای یەکێتیی ئەورووپا - ویلایەتە یەکگرتووەکان، هەروەها بڕیاری گونجاوی پەیوەندیداری کۆمیسیۆنی ئەورووپا، دەبەستین بۆ گواستنەوەی زانیاری بۆ کۆمپانیای پلاتفۆڕمەکانی Meta لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ئەو بەرهەم و خزمەتگوزارییانەی کە لەو بڕوانامەیەدا دیاری کراون. بۆ زانیاریی زیاتر، تکایە بڕوانە بڵاوکراوەی چوارچێوەی تایبەتمەندێتیی داتای کۆمپانیای پلاتفۆڕمەکانی Meta.

VI. بەستەرەکان و ناوەڕۆکی لایەنی سێیەم
ڕەنگە خزمەتگوزارییەکە بەستەری بۆ ناوەڕۆکێک تێدا بێت کە لەلایەن ئەو لایەنی سێیەمانەوە بەڕێوە دەبرێن کە ڕێکخراوەکەت کۆنتڕۆڵیان ناکات. پێویستە بە سیاسەتی تایبەتمەندێتیی هەر ماڵپەڕێکدا بچیتەوە کە سەردانی دەکەیت.

VII. داخستنی هەژمار
ئەگەر پێت خۆش بوو بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکە بوەستێنیت، پێویستە پەیوەندیی بە ڕێکخراوەکەتەوە بکەیت. بە هەمان شێوە، ئەگەر تۆ کارکردن بۆ یان لەگەڵ ڕێکخراوەکە بوەستێنیت، ڕێکخراوەکە دەتوانێت هەژمارەکەت ڕابگرێت و/یان هەر زانیارییەکی پەیوەست بە هەژمارەکەت بسڕێتەوە.
بە شێوەیەکی گشتی نزیکەی 90 ڕۆژی دەوێت بۆ سڕینەوەی هەژمارێک دوای داخستنی هەژمارەکە، بەڵام ڕەنگە هەندێک زانیاری لە لەبەرگیراوەکانی پاشەکەوتدا بۆ ماوەیەکی پەسەند بمێننەوە. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ئەو ناوەڕۆکەی لەسەر خزمەتگوزارییەکە دروستی دەکەیت و هاوبەشی دەکەیت ڕێکخراوەکەت خاوەندارێتی دەکات و لەوانەیە لەسەر خزمەتگوزارییەکە بمێنێتەوە و دەستپێگەیشتن بۆی هەبێت تەنانەت ئەگەر ڕێکخراوەکەت هەژمارەکەت ناچالاک بکات یان کۆتایی پێ بهێنێت. بەم شێوەیە، ئەو ناوەڕۆکەی تۆ لە خزمەتگوزارییەکەدا دابینی دەکەیت هاوشێوەی جۆرەکانی تری ناوەڕۆکە (وەک پێشکەشکردنی بابەت یان یاداشت) کە لەوانەیە لە ماوەی کارەکەتدا دروستی بکەیت.

VIII. گۆڕانکارییەکان لە سیاسەتی تایبەتمەندێتیدا
ئەم سیاسەتی تایبەتمەندێتییە ڕەنگە ناوەناوە نوێ بکرێتەوە. کاتێک نوێ دەکرێتەوە ڕێکەوتی «دوایین نوێکردنەوە»ی خوارەوە هەموار دەکرێتەوە و سیاسەتی نوێی پاراستنی تایبەتمەندێتی بە شێوەی سەرهێڵ پۆست دەکرێت.

IX. پەیوەندی
ئەگەر هەر پرسیارێک دەربارەی ئەم سیاسەتی تایبەتمەندێتییە یان سیاسەتی بەکارهێنانی پەسەندکراوی Workplace هەبوو، تکایە پەیوەندی بە ڕێکخراوەکەتەوە بکە لە ڕێگەی ئەدمینی ڕێکخراوەکەتەوە.
بۆ دانیشتوانی کالیفۆرنیا، دەتوانیت زیاتر دەربارەی مافەکانی تایبەتمەندێتی بەکاربەرت بزانیت بە پەیوەندیکردن بە ڕێکخراوەکەتەوە لە ڕێگەی ئەدمینی ڕێکخراوەکەتەوە.

دوایین نوێکردنەوە: 10ـی تشرینی یەکەم، 2023